چەند ڕۆژێک لەمەوبەر
کۆمپانیای AI Overviews مشتومڕێکی
زۆری لە سەرانسەری جیهاندا دروستکرد بەهۆی وەڵامەکانییەوە، کە هەندێکجار بە گەمژانە
و هەندێکجاریش بە هەڵە وەسف دەکران لە بەرامبەردا گووگڵ هەنگاوی ناوە بۆ پەرەپێدانی
بزوێنەری گەڕانی نوێ کە بە زیرەکی دەستکردی درووستکەر کاردەکات.
بەڵام گووگڵ جێمینی
کە بە باوکی ئۆڤەرڤیو دادەنرێت، هێشتا لە کۆسپدایە و هەندێکجار وەڵامی هەڵە دەداتەوە
و هەڵەی لێبوردن نەکراو دەکات.
دوای ئەو هەڵە
کارەساتبارانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کردوویەتی، دوای پرسیارکردن
لە گۆگڵ ئەی ئای لە
هەوڵێکدا بۆ تاقیکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی و ئەنجامەکانی شۆککەر
بوون.
هەفتەی چەند ڕۆژ
پێویستە وەرزش بکەیت؟
کاتێک لێیان پرسین
ئایا بیرۆکەیەکی باشە هەفتەی ٩ ڕۆژ وەرزش بکەیت! هەرچەندە لە هەفتەکەدا ٧ ڕۆژ هەیە،
بەڵام وەڵامەکە وەک شۆکێک لە AI Overviews هات.
وتیشی: نەخێر،
باش نییە هەفتەی 9 ڕۆژ وەرزش بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، پشوودان پێویستە بۆ جەستە بۆ
ئەوەی ماسولکەکان چاکبنەوە و خۆیان بنیات بنێنەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.