تەندروستی

تەندروستی جیهانی یەکەم مردنی مرۆڤ بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندە گۆڕاوەوە پشتڕاست دەکاتەوە

Mic
2024-06-08

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گیانلەدەستدانی کەسێکی ڕاگەیاند لە ئەنجامی یەکەم تووشبوون بە جۆری ئەنفلۆنزای باڵندە کە لە تاقیگە پشتڕاستکرایەوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە تەمەن ٥٩ ساڵە کە لە مەکسیک نیشتەجێیە، لە ٢٤ی نیسان دوای ئەوەی تووشی تا و هەناسە تەنگی و سکچوون و ماندوێتی گشتی بووە، گیانی لەدەستداوە.
ئەمە یەکەم حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ بوو لە جیهاندا کە لە تاقیگەدا پشتڕاستکرایەوە بە جۆری A (H5N2)ی ئەنفلۆنزای باڵندە و یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی H5 بوو لەنێو مرۆڤەکاندا لە مەکسیک.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە هیچ پێشینەیەکی بەرکەوتنی بە پەلەوەر و ئاژەڵی دیکە نەبووە
مەکسیک حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی A (H5N2)ی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە باڵندەی پەلەوەردا دەستنیشانکردووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسە تووشی چەندین حاڵەتی پزیشکی پێشتر هەبووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە لە جێگادا بووە، بە هۆکاری دیکە، پێش ئەوەی نیشانە توندەکانی دەربکەوێت.

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی ڤایرۆسی پشت بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە سەرانسەری جیهاندا بەخێرایی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لەگەڵ زیادبوونی داوای کوتانی پەلەوەر.

لە ساڵی ١٩٩٦ەوە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بووەتە هۆی پەتایەکی وەرزی بە شێوەیەکی سەرەکی.

بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١دا "شتێک ڕوویدا" کە وایکرد زیاتر توانای تووشبوون بە هەوکردنەکەی هەبێت، بەپێی وتەی ڕیچارد ویبی، پسپۆڕی ڤایرۆسناس و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی نەخۆشییە باڵندەییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، کە پێشتر لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر ئەو بابەتە قسەی کردووە.

لەو کاتەوە پەتاکە ساڵانە بووە و ناوچە نوێیەکانیش تەشەنەی کردووە، جگە لە سەربڕینی دەیان ملیۆن پەلەوەر، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر باڵندەی کێوی گیانیان لەدەستداوە.

ویبی وتی ئەم پەتایانەی ئەنفلۆنزای باڵندە خراپترین پەتاکانن تا ئێستا.
توێژەرەکە سەرپەرشتی توێژینەوەیەکی کردووە کە ئەنجامەکانی لە گۆڤاری Nature Communications بڵاوکراونەتەوە و دەریخستووە کە ڤایرۆسەکە بە خێرایی پەرەی سەندووە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لە ئەوروپاوە بۆ ئەمریکای باکوور.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.