تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی بەڕازیلی
ساوپاولۆ ڕوونیکردەوە کە وەرزشکردن یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات، ئەمەش بەهۆی
ڕۆڵی لە باشترکردنی کۆنترۆڵی دڵ و خوێنبەرەکان لە ڕێگەی کۆئەندامی دەمارەوە.
تیمەکە توێژینەوەکەیان لەسەر ٢٣ کەسی بەساڵاچوو
ئەنجامداوە کە پەستانی خوێنیان بەرزە، و ئەوانیش دابەشکراون بەسەر دوو گروپدا، کە یەکێکیان
بەیانیان وەرزشیان کردووە و ئەوی دیکەیان لە ئێواراندا.
هەردوو گروپەکە بۆ ماوەی ١٠ هەفتە لەسەر
پاسکیلێکی وەستاو بە چڕییەکی مامناوەند بەردەوام بوون لە ڕاهێنانەکان، بە ڕێژەی ٣
دانیشتنی هەفتانە، هەریەکەیان ٤٥ خولەکی خایاند، لەو ماوەیەدا پارامێتەرە سەرەکییەکانی
دڵ و خوێنبەرەکان وەک پەستانی خوێنی سیستۆلیک و دیاستۆلیک و لێدانی دڵ دوای ١٠ خولەک
شیکرانەوە لە پشوودان، و زانیارییەکان پێش و دوای 3 کۆکرانەوە لانیکەم چەند ڕۆژێک
دوای ئەوەی بەشداربووان ماوەی ڕاهێنانەکە تەواو دەکەن.
توێژەران چاودێری میکانیزمەکانی پەیوەست
بە سیستەمی دەماری ئۆتۆنۆمیان کرد، کە کۆنترۆڵی هەناسەدان، لێدانی دڵ، پەستانی خوێن،
هەرسکردن و کارە نائیرادییەکانی تری جەستە دەکات، وەک چالاکیی دەمارەکانی بەرپرس لە
ڕێکخستنی ڕۆیشتنی خوێنی دەوروبەر لە ڕێگەی گرژبوونەوە و شلبوونەوەی خوێنبەرەکان لە...
شانە ماسولکەییەکان.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو گروپەی
لە ئێواران وەرزشیان کردووە، سەرجەم ئەو نیشاندەرانەیان باشتر کردووە کە پەیوەندییان
بە پەستانی خوێنی سیستۆلیک و دیاستۆلیکەوە هەیە، بە بەراورد بەو گروپانەی کە لە بەیانیان
وەرزشیان کردووە.
دکتۆر لیاندرۆ کامپۆس دی بریتۆ، توێژەری
سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: "چەند میکانیزمێک هەیە بۆ ڕێکخستنی پەستانی خوێن،
هەرچەندە ڕاهێنانی بەیانیان سوودی هەبوو، بەڵام ڕاهێنانی ئێواران بووە هۆی
باشترکردنی کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن لە ماوەی کورتخایەندا".
ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزشەکانی ئێواران یارمەتی
کۆنترۆڵکردنی بەرزی پەستانی خوێن دەدەن، لەڕێگەی باشترکردنی میکانیزمێکی سروشتی لە
جەستەدا کە سەقامگیری پەستانی خوێن دەپارێزێت کە پێی دەوترێت هەستیاری بارۆریفلێکس.
ئەم میکانیزمە لە ڕێگەی ئەو وەرگرانەوە
کاردەکات کە لە دیواری خوێنبەرە گەورەکاندا دەبینرێن و کاتێک پەستانی خوێن دەگۆڕێت،
ئەم وەرگرانە سیگناڵ دەنێرن بۆ مێشک، کە لە بەرامبەردا سیگناڵی بەرامبەر دەنێرێت بۆ
دڵ و خوێنبەرەکان بۆ ڕێکخستنی پەستانی خوێن.
بەرزبوونەوەی پەستانی
خوێن یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی پێشوەختە لە سەرانسەری جیهان، بەپێی ڕێکخراوی
تەندروستی جیهانی، کە مەزەندە دەکات نزیکەی یەک ملیار و ٢٨ ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە
سەرانسەری جیهان تووشی ئەم نەخۆشییە بوون
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.