ژیان

چوار ئەتەكیەتی چون بۆ میوانی، كە پێویستە جێبەجێی بكەیت

Mic
2024-06-15

1. وەكو ماڵی خۆت مامەڵە مەكە، رێزی ئەوێ بگرە، ئەگەر بۆ مانەوە دەچیت، تەواوی ئەو پێداویستییانە لەگەڵ خۆت ببە كە پێویستتە، بەڵام وریابە زیادەڕەوی لە بردنی كەلوپەلەكان مەكە.

2. بێزاریان مەكە، بە دەنگی بەرز تەماشای تەلەفزیۆن یان مۆبایل مەكە، هەروەها رێزی كاتی خەوتنیان بگرە، ئەگەر دەزانیت شەوانە زو دەخەون، باشترە زو جێیان بهێڵیت.

3. دوربكەوەرەوە لە جگەرەكێشان لە ژورەوە، بەتایبەتی ئەگەر ماڵەكە كەسی جگەرەكێشی تێدا نەبو یان منداڵی تێدایە، باشترە بچیتە دەرەوە ماڵەكە جگەرە بكێشیت.

4. خۆت سەرقاڵی بەكارهێنانی مۆبایل مەكە، باشترە ئەو كاتە تەرخان بكەیت بۆئەوەی لەگەڵیان كۆبیتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.