Tech

واتسئەپ خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆیی نوێ دەکاتەوە و ژمارەی کەسەکان بۆ هەر پەیوەندییەک زیاد دەکات

Mic
2024-06-18

ئەپڵیکەیشنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی واتسئەپ، خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆیی لەسەر ئامێرە جیاوازەکان نوێکردەوە، بە دابینکردنی توانای هاوبەشکردنی شاشەکە، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی پەیوەندی دەنگی و تایبەتمەندی نوێی ناسینەوەی بڵندگۆ، هەروەها زۆرترین ژمارەی کەسانی بەشداریکردن لە یەک ئامێردا زیادکردووە پەیوەندی ڤیدیۆیی بۆ ٣٢ کەس.

ماڵپەڕی TechCrunch کە تایبەتمەندە لە بابەتەکانی تەکنەلۆجیا، ئاماژە بەوە دەکات کە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، واتسئەپ تایبەتمەندی پشتگیریکردنی هاوبەشی شاشەی لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکاندا ناساندووە، ئێستاش بەرنامەکە ئەم تایبەتمەندییەی باشتر کردووە بە پاڵپشتیکردنی هاوبەشکردنی فایلە دەنگییەکان لە پاڵ شاشەکەدا، کە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات بۆ بینینی ڤیدیۆ لەگەڵ کەسانی تر لە کاتی پەیوەندیکردن لە ڕێگەی واتسئەپەوە.

هەروەها لیستی نوێکارییە گرنگەکانی خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆیی واتسئەپ زیادکردنی زۆرترین ژمارەی بەشداربووان لە هەر پەیوەندییەکدا لەخۆدەگرێت، بەبێ گوێدانە ئەو ئامێرانەی کە بەشداربووان بەکاریدەهێنن.

پێش ئەم نوێکارییە، واتسئەپ ڕێگەی بە تا ٣٢ بەکارهێنەر دەدا لە یەک پەیوەندیدا بەشداری بکەن لە کاتی بەکارهێنانی تەنها ئامێرە مۆبایلەکاندا، لەکاتێکدا زۆرترین ژمارە لە کاتی پەیوەندیکردن بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەری کەسی ١٦ کەس بوو بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ویندۆز، و ٨ کەس بۆ ئامێرەکانی ماک ئۆ ئێس .

جێگای سەرنجە لەکاتێکدا ئەپڵیکەیشنی پەیوەندی فەیس تایم ڕێگە بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەدات تا ٣٢ کەس لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیدا بەشداربن، ئەپڵیکەیشنی گووگڵ میت و زووم ڕێگە بە ١٠٠ بەکارهێنەر دەدات لە یەک پەیوەندی ڤیدیۆیدا بەشداری بکەن.

لە هەمان کاتدا نوێترین کۆمەڵە نوێکارییەکانی واتسئەپ ڕێگە بە ئەو کەسە دەدات کە لە کاتی پەیوەندیکردنەکەدا قسە دەکات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تیشک بخرێتە سەر، بەو پێیەی ئەم بڵندگۆیە سەرەتا لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت.

More News

Most Popular

-18

خەوێکی تەندروست چۆنە بۆ منداڵ؟

Mic
2024-07-10

دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە نووستنی تەندروست دەکات لە منداڵاندا، بەم شێوەیە:
۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.
۲.نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە یەک کاتژمێر زیاتر بێت.
۳.پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.
٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.
۵.ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.
٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
۷.نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
۸.پێش نووستن نابێ چا ، کۆلا ، چوکلێت بدرێت بە منداڵ.
۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.