تەندروستی

جۆرێکە لە دەم شۆردن کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات...بۆیە ئاگاداری بن

Mic
2024-06-19


لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە هۆشداری داوە لەوەی ئەو دەم شۆردنەی کە کحولی تێدایە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەکتریا مەترسیدارەکانی ناو دەم و دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە.

توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی ڕۆژانەی ئەم جۆرە شۆردنە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دوو بەکتریا لە دەمدا کە پێشتر پەیوەندییان بە شێرپەنجەی سورێنچک و قۆڵۆن و کۆمەوە هەبووە
وا بیردەکرێتەوە کە کحولی ناو بەرهەمەکە کاریگەری لەسەر ئاستی ئاسایی بەکتریا لە دەمدا هەبێت کە بە مایکرۆبایۆمی زارەکی ناسراوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە دوو جۆر بەکتریا بە ناوەکانی Fusobacterium nucleatum و Streptococcus Angelosus لە دەمدا زۆرتر بوون دوای ٣ مانگ لە بەکارهێنانی ڕۆژانەی دەم شۆردن کە کحولی تێدایە.

تیمی لێکۆڵینەوەکە لە پەیمانگای پزیشکی گەرم (ITM) لە شاری ئەنتۆربی پایتەختی بەلجیکا تێبینی کەمبوونەوەی کۆمەڵێک بەکتریایان کردووە کە پێیان دەوترێت ئەکتینۆبەکتریا کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەشدارن لە ڕێکخستنی پەستانی خوێن.

نووسەری توێژینەوەکە پرۆفیسۆر کریس کینیۆن، سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گواستراوەکانی سێکسی زانکۆکە بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی ڕاگەیاندووە: 'هەردوو زیندەوەران دەتوانن ببنە هۆی تووشبوون بە هەوکردنی قورس و پەیوەندییان بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەوە هەیە، وەک شێرپەنجەی سورێنچک و کۆڵۆن و ڕیخۆڵە.

کێنیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، بەکارهێنانی دەم شۆردن ڕۆژانە "ڕەنگە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و هەوکردنی جۆراوجۆر زیاد بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نابێت زۆربەی خەڵک بەکاریبهێنن، ئەگەریش بەکاریبهێنن، پێویستە غسولی بێ کحول بەکاربهێنن و بەکارهێنانی بۆ چەند ڕۆژێک سنووردار بکەن".

توێژەران لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری پزیشکی بڵاوکراوەتەوە، نووسیویانە: "بەکارهێنانی شۆردنی دەم کە کحولی تێدایە پەیوەندی بە زیادبوونی زۆری بەکتریا هەلپەرستەکانی دەم و ددان باوەوە هەبووە کە پێشتر باسکراوە کە دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی دەوری ددان و شێرپەنجەی سورێنچک و کۆڵۆن و ڕیخۆڵە و نەخۆشییە سیستماتیکییەکان". مایکرۆبایۆلۆجی.

لە کاتێکدا دۆزینەوەکان بەکارهێنانی ڕۆژانەی دەم شۆردنی کحولی تێدایە بە گۆڕانکارییەکانی مایکرۆبایۆمی دەمەوە دەبەستنەوە، توێژەران دەڵێن دوودڵن لە دەرەنجامە جەوهەریەکان لە داتاکان..

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەداتەوە

Mic
2025-09-18

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بداتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداربوون، کۆبوونەوەکە بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ چوارەم کۆبوونەوەی لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و، تێیدا تاوتوێی پرسی داهاتی نانەوتیی هەرێم، کە یەکێکە لە خاڵە ناکۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان؛ پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت ئەنجامی کۆبوونەوەکە بە راپۆرتێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزبکاتەوە.

رای ئەنجوومەنەکە لە بارەی کێشەی هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ بە یەکلاکەرەوە ناو دەبرێت و بۆ چارەسەری پرسی داهاتیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەنێوان هەولێر و بەغدا.

لە کاتێکدا ژمارەیەک لە چاودێران پێیان وایە، ئەو ئەرکەی بە ئەنجوومەنی دەوڵەت سپێردراوە؛ کاری ئەو نییە و ناتوانێت چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە، بەڵکو دەبێت کێشەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە بدات.