هەواڵ

یەکێتی داوای چۆڵکردنی بارەگاکانی زڕگوێز لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی دەکەن و حزبەکانی رۆژهەڵات بە داواکارییەکە رازی نین و رەتیانکردۆتەوە

Mic
2024-06-19

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوای چۆڵکردنی بارەگاکانی زڕگوێز لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن،
 بەڵام حزبەکانی رۆژهەڵات بە داواکارییەکە رازی نین و رەتیانکردۆتەوە
هەفتەی پێشوو پێش سەردانەکەی عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ سلێمانی، یەکێتی لەڕێگەی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە پەیامێکی گەیاندۆتە بەرپرسانی هەریەک لە سێ کۆمەڵەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و داوای لێکردوون بارەگاکانیان لەناوچەی زڕگوێز بەتەواوی چۆڵبکەن و شوێنەکە جێبهێڵن پەیامەکە لە کۆبوونەوەیەکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا لەگەڵ نوێنەری هەرسێ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران کە سێ حزبی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانن، باسکراوە،
 بەڵام نوێنەری هەرسێ حزبەکە رەتیانکردۆتەوە بچنە ژێر داواکاری چۆڵکردنی ناوچەکە. یەکێتی هەولێداوە کە پێش سەردانەکەی عەلی باقری، هەواڵی چۆڵکردنی زڕگوێز بدات بە وەفدە ئێرانییەکە،
 کە ئەوەش خاڵێکە لە ڕێککەوتننامەکەی نێوان عێراق و ئێران و حکومەتی هەرێمی کوردستان. حزبەکانی رۆژهەڵات دەڵێن “لەژێر هیچ فشارێکدا ناوچەکە چۆڵ ناکەن.” لەناوچەی زڕگوێز لە سنوری سلێمانی، هەرسێ حزبی کۆمۆنیستی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هەن.



More News

Most Popular

-18

خەوێکی تەندروست چۆنە بۆ منداڵ؟

Mic
2024-07-10

دکتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە نووستنی تەندروست دەکات لە منداڵاندا، بەم شێوەیە:
۱.ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.
۲.نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە یەک کاتژمێر زیاتر بێت.
۳.پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.
٤. ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.
۵.ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.
٦.نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
۷.نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
۸.پێش نووستن نابێ چا ، کۆلا ، چوکلێت بدرێت بە منداڵ.
۹.ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.