ناسا لە هەوڵی پەرەپێدانی سیستەمێکی شەمەندەفەری تایبەت بە مانگە بەناوی فڵۆت (FLOAT) بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کەسانەی کە دەچنە سەر مانگ لە داهاتودا.
فڵۆت بەشێکە لە بەرنامە پێشکەوتووەکانی ناسا، ئامانج لە دروستکردنی ئەم شەمەندەفەرە دابینکردنی گواستنەوەی بارهەڵگری کارامەیە بۆ بنکە هەمیشەییەکانی سەر مانگ، کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی 2030ـدا جێگیربکرێن. شارەزایانی بواری گەشتە ئاسمانییەکان دەڵێن ئەم بنکەیە هاوشێوەی وێستگەیەک دەبێت بۆ ئاسمانگەڕەکان لە کاتی گەشتە دوورەدەستەکان بەناو بۆشایی ئاسماندا، بە تایبەتی گەشت بەرەو مەریخ.
کلیلی سەرەکی ئەم سیستەمە ڕۆبۆتە موگناتیسییەکانە. ئەم ڕۆبۆتانە بەبێ ماندوبوون بەسەر ڕێڕەوێکی تایبەتی سێ هێڵیدا دەڕۆن. هێڵێکیان سوود لە بواری موگناتیسی مانگ وەردەگرێت بۆ جوڵەپێکردنی ڕۆبۆتەکان. هێڵێکیتریان زەبری موگناتیسی بەکاردێنێت بۆ پاڵنان بە ڕۆبۆتەکەوە بە پاڵنەرێکی کارۆموگناتیسی، هێڵی سێیەم ئیختیارییە و بە وزەی خۆر کاردەکات.
ەندازیارانی ناسا بە مەبەست ئەم جۆرە شەمەندەفەرەیان هەڵبژاردووە کە بە تەواوەتی بە موگناتیس کاردەکات، لەبەر ئەوەی شەمەندەفەرە تەقلیدییەکان پێویستییان بە چاودێری و چاککردنەوەی بەردەوام هەیە، وەک کەڵەکەبوونی تەپوتۆز لەسەر هێڵەکان و لەکارکەوتنی پاڵنەری شەمەندەفەرەکە.
هەرچەندە شەمەندەفەرەکە خێراییەکەی لە 2 کیلۆمەتر بۆ هەر کاتژمێرێک تێپەرناکات، بەڵام ڕۆژانە توانای هەڵگرتن و گواستنەوەی 100 تەن باری هەیە، ئەمەش کارئاسانی دەکات بۆ مانگنشینەکان لە داهاتوودا لە کاتی کارکردن و بونیاتنانی بنکەکاندا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.