د. هیدایەت ئەبابەكر، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دەم و ددان ئاماژەی بەوە كرد، كە بەشێك لە چارەسەرخوازەكان، دوای دانانی تەلی راستكردنەوەی ددان، دوای ماوەیەك ددانەكانیان وەك پێشتر لێ دێتەوە و خوار دەبنەوە، هۆكارەكەی بۆ دوو بەش گەڕاندەوە، كە بەشێكی پەیوەندیی بە چارەسەرخوازەكانەوە هەیە، كە بەپێی رێنماییەكانی پزیشك ناجووڵێنەوە و دەڵێت: ”بۆ نموونە، كە تەلەكەی لێ دەكاتەوە، قالبێكی رۆن هەیە، دەبێت بۆ ماوەیەك لەسەر ددانەكانی دایبنێت، بۆ ئەوەی ددانەكانی نەگەڕێنەوە شوێنی پێشوویان، یانیش تەلێكی جێگیر هەیە، لە دیوی ناوەوەی ددانەكانی سەرەوە و خوارەوە دادەنرێت و تاماوەیەك ددانەكان جێگیر دەبن، زۆرجار نەخۆشەكە كەمتەرخەم دەبێت، ئەمەش هۆكارە.“
ئەو پزیشكە، هۆكاری دووەمی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە راستەوخۆ پەیوەندیی بە پزیشكەوە هەیە و پلانی سەركەوتوو دانانێت، كاتێ تەلەكە لێ دەكاتەوە، ددانەكان پێیانەوە دیارە، كە دەگەڕێنەوە باری پێشووی خۆیان، ”لەو حاڵەتە دكتۆرەكە هەندێك چانس هەیە و جێبەجێی ناكات، تا ئەو حاڵەتە كەم بكاتەوە، بۆیە ئەو دوو هۆكارە زاتە كاتێ نەخۆش كەمتەرخەم بێت و پزیشك پلانەكەی ناڕێك و سەركەوتوو نەبێت، وا دەكات ددانەكان بگەڕێنەوە باری پێشووی خۆیان.“
دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بە تۆمەتی هەڵبەستن و مامەڵەکردن دژی ئاسایشی نیشتمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەرمانی عێراق دەرکرد.
دادگای لێكۆڵینهوهی ههولێر لە نوسراوێکدا سهرجهم هێزه ئهمنییهكان و لایهنی پهیوهندیدار ئاگادار کردوەتەوە، "لهههر شوێنێك ئهحمهد حاجی ڕهشید، ئهندامی مهكتهبی سیاسی كۆمهڵی دادگهریتان بینی دهستگیری بكهن، چونكه له دادگا سكاڵای لهسهر تۆمار كراوه و فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دهرچووه".
فەرمانگەی لێکۆڵەرەوەی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، بە نووسراوی 1980، داوای لە دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی کردووە تۆمەتبارەکەیان بە دەستگیرکراوی ڕادەست بکات.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە بە پێی ماددەی 226ـی یاسای سزادانی عێراقی دەرچووە، ئەوەیش دوای ئەوەی کەناڵی "عەهد " لە زاری ئەحمەد حاجی رەشیدەوە بڵایکردەوە،" هەندێک لایەنی کوردی خزمەتێکی گەورەیان پێشکەشی ئیسرایل کردووە و ئاسانکارییان بۆ ناردنی 10 هەزار درۆن بۆ خاکی ئێران کردووە".
لە ماددەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقیدا هاتوە"هەر كەسێك بەشێوەیەكی ئاشكرا سوكایەتی بە ئەنجومەنی گەل، حكومەت، دادگاكان، هێزە چەكدارەكان یان هەر دەستەیەكی نیزامیو دەسەڵاتێكی گشتی، بەرژەوەندی یان فەرمانگەیەكی فەرمی و نیمچە فەرمی بكات، سزا دەدرێت بە زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت یان حەبسكردنی یاخود غەرامەكردنی".
دوای دهرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکە، ئهحمهدی حاجی رهشید لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە"کەناڵی عەهد لێدوانیکی منیان بەشێواوی بڵاوکردووەتەوە، دوای قسەکردن لەگەڵ کەناڵی ناوبراو و ئاگادارکردنەوەیان، سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەکەم"، هەر بۆیە داوای لێبووردنیان کردووه، دوو سەرنووسەری کەناڵەکەیان لەکار دورخستووەتەوە و سەرجەم هەواڵەکەشیان لەتهواوی گرووپی تیلیگرام و سۆشیال میدیاكانیان سڕییەوە.