Tech

چۆن دەتوانیت گووگڵ کرۆم لە سەرجەم ئامێرەکانتدا هاوکات بکەیت؟

Mic
2024-07-07

گووگڵ کرۆم لەسەر کۆمپیوتەر هاوکات بکە
بۆ چالاککردنی هاوکاتکردن لەسەر ئەپڵ ماک یان ویندۆز کۆمپیوتەر دەتوانیت ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکەیت:

.وێبگەڕی گووگڵ کرۆم لە کۆمپیوتەرەکەتدا بکەرەوە.
.لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستی شاشەکەدا پەنجە بنێ بە ئایکۆنی پڕۆفایلی.
.کلیک لەسەر بژاردەی “Turn on sync” بکە. ئەگەر داوای لێکرا بچۆرە ناو ئەکاونتی گووگڵەکەت.
.بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەت هەر ڕێنماییەکی زیادەی سەر شاشە جێبەجێ بکە.
.بۆکسێکی نووسین لەبەردەمتدا دەردەکەوێت بە ناوی “Activate synchronization”.
.هەروەها دەتوانیت ڕێکخستنەکانی هاوکاتکردنی داتاکانت لە وێبگەڕی گووگڵ کرۆم لە کۆمپیوتەرەکەدا کۆنتڕۆڵ بکەیت لە ڕێگەی:

🛑دووبارە کلیک لەسەر ئایکۆنی پرۆفایل بکە لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاست.
🛑کلیک لەسەر بژاردەی “Sync is on” بکە.
🛑لە ژێر بەشی Sync کلیک لەسەر “Manage what you sync” بکە، لێرەدا دەتوانیت لە نێوان “Sync Everything” یان “Customize Sync” هەڵبژێریت بۆ دیاریکردنی بابەتی تایبەت وەک تابەکانی کراوە، مێژوو، درێژکراوەی وێبگەڕ و هتد.
گووگڵ کرۆم لە مۆبایلە زیرەکەکاندا هاوکات بکە.

📌بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانیت هاوکاتکردن چالاک بکەیت بەم شێوەیە:

.بەرنامەی گووگڵ کرۆم لەسەر ئایفۆنەکەت کارپێبکە.
.لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستدا کلیک لەسەر ئایکۆنی پرۆفایل بکە.
.لە لاپەڕەی ڕێکخستنەکان کە لەبەردەمتدا دەردەکەوێت، کلیک لەسەر ناوەکەت بکە.
.لە ژێر بەشی “لە ئەژمێری گووگڵەکەتدا”، هەڵبژاردەکانی وەک مێژوو، تابەکان، لیستی خوێندنەوە، نیشانە، وشەی نهێنی، شێوازی پارەدان، ئۆفەر و ڕێکخستنەکان دەبینیت. پەنجە بنێ بەو شتانەی کە دەتەوێت هاوکاتیان بکەیت.

🛑هەنگاوەکان کەمێک جیاوازن لە مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید، و دەتوانیت بەم شێوەیە چالاکیان بکەیت:
.بەرنامەی گووگڵ کرۆم لەسەر مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت کارپێبکە.
.لە گۆشەی سەرەوەی لای ڕاستدا کلیک لەسەر ئایکۆنی پرۆفایل بکە.
.ڕاستەوخۆ لە خوار ناوەکەتەوە کلیک لەسەر بژاردەی “Sync” بکە.
.ئەگەر دەتەوێت هەموو شتێک هاوکات بکەیت، کرتە لە دوگمەی "هەموو شتێک هاوکات بکە".
.ئەگەر ئەمەت ناوێت، پێویستە ئەم دوگمەیە بگۆڕیت و دواتر شتگەلێکی تایبەت هەڵبژێریت بۆ هاوکاتکردن بە کرتەکردن لەسەر بۆکسەکانی تەنیشت هەر بژاردەیەک.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.