توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە چۆن دەتوانرێت خانە چەورییە سپییە ئاساییەکان کە کالۆری هەڵدەگرن بگۆڕدرێن بۆ خانە چەورییە بێجەکان کە کالۆری دەسوتێنن بۆ پاراستنی پلەی گەرمی لەش. ئەم دۆزینەوە دەتوانێت دەرگایەک بکاتەوە بۆ پەرەپێدانی پۆلێکی نوێی دەرمانی دابەزاندنی کێش.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانفرانسیسکۆ لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و ئەنجامەکانی لە 1ی تەمموزدا لە گۆڤاری Clinical Investigation بڵاوکراونەتەوە و ماڵپەڕی EurekAlert لەسەری نووسیویەتی.
جۆرەکانی خانە چەوریەکان
زۆرێک لە شیردەرەکان سێ جۆر خانەی چەورییان هەیە کە بریتین لە سپی، قاوەیی و بێج. چەوری سپی وەک کۆگایەکی وزە لە جەستەدا کاردەکات، لە کاتێکدا خانە چەورییە قاوەییەکان وزە دەسوتێنن بۆ دەردانی گەرمی، ئەمەش یارمەتی پاراستنی پلەی گەرمی لەش دەدات.
خانە چەورییە بێجەکان تایبەتمەندییەکانی دوو جۆرەکەی پێشوو تێکەڵ دەکەن: وەک خانە قاوەییەکان وزە دەسوتێنن، بەڵام لە سەرانسەری کۆکراوەی چەوری سپیدا چەسپاون، بە پێچەوانەی خانە چەورییە قاوەییەکان کە بە کۆمەڵ گەشە دەکەن.
مرۆڤ و زۆرێک لە شیردەرەکانی تر بە چەوری قاوەیی لەدایک دەبن کە یارمەتیان دەدات پلەی گەرمی لەشیان بپارێزێت دوای لەدایک بوون ئەم خانانە لە جەستەی کۆرپەی مرۆڤ لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا نامێنن، لەکاتێکدا خانە بێجەکان دەمێننەوە.
برایان فێڵدمان، پرۆفیسۆری زانستی هەناوی منداڵان و توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە، ویستویەتی کلیلێک بدۆزێتەوە کە بتوانێت ڕاستەوخۆ خانە چەورییە سپییەکان بگۆڕێت بۆ خانەی بێج. دەڵێت: "بۆ زۆربەمان خانە چەورییە سپییەکان دەگمەن نین و دڵخۆش دەبین ئەگەر واز لە هەندێکیان بهێنین".
مرۆڤ دەتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی خانە چەورییە سپییەکان بگۆڕێت بۆ خانەی بێج لە وەڵامی خۆراک یان ژینگەیەکی سارددا. زانایان هەوڵیان داوە ئەم شتە لاسایی بکەنەوە بە گۆڕینی خانە بنەڕەتییەکان - کە خانەن کە دەتوانن گەشە بکەن بۆ جۆرە جیاوازەکانی خانە - بۆ خانەی چەوری پێگەیشتوو بێجی، بەڵام خانە بنەڕەتییەکان دەگمەنن.
فێڵدمان لە تاقیکردنەوەکانی پێشوویدا دەزانێت کە ئەو پرۆتینەی ناوی "KLF15" ڕۆڵی هەیە لە میتابۆلیزم و کارکردنی خانە چەورییەکان ئەو بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە میکانیزمی کارکردنی پرۆتینەکە بکات لە مشکەکاندا کە چەوری قاوەیی بە درێژایی تەمەنیان دەهێڵێتەوە، و ئەو و توێژینەوەکە تیمەکە بۆیان دەرکەوت کە پرۆتینی "KLF15 “کەمتر لە خانە چەورییە سپییەکان زۆر بووە بە بەراورد بە خانە چەورییە قاوەییەکان یان بێجەکان.
پاشان کاتێک مشکیان بەخێوکرد کە خانەی چەوری سپییان تێدابوو کە KLF15یان تێدا نەبوو، خانەکانی مشکەکان لە سپییەوە گۆڕا بۆ بێج و سەرچاوەی ئەم خانانە بەبێ پرۆتینەکە دەرکەوت کە بێج بێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.