ژیان

دەگمەنترین تیمساح لەدایك بوو

Mic
2024-07-08

ماڵپەڕی (بی بی سی)ی جیهانی بڵاوی كردەوە، لە باخچەی ئاژەڵانی (وایەڵدلایف)ی شاری (ئۆرلاندۆ)ی ویلایەتی (فلۆریدا)ی ئەمریكا، تیمساحێكی دەگمەن لەدایك بووە، كە بە یەكێك لە جۆرە هەرە دەگمەنەكانی تیمساح دادەنرێت و ڕەنگی نییە و بە تیمساحی سپی دەناسرێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، درێژیی ئەو تیمساحەی لەدایك بووە، 49 سانتیمەترە، تەندروستییشی جێگیرە، یەكێكە لە جۆرە دەگمەنەكانی تیمساح و بەوە لە تیمساحەكانی تر جیا دەكرێتەوە، ڕەنگی نییە و چاویشی پەمەییە.
میدیا جیهانییەكان ئاماژە بەوەش دەدەن، ئەو تیمساحەی لەدایك بووە، دەبێتە حەوتەمین دانەی تیمساحی بێ ڕەنگ، كە تا ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا لە ژیاندا مابن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.