نەبیل سەفار، گوتەبێژى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى عێراق، لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمی رایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان رەزامەندى دەربڕیووە لەسەر هەموو ئەو مامەڵانەى هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنى پێشینەى خانووبەرە پێشکەش بە وەزارەتەکەیان کردووە، بڕى پێشینەکە 60 ملیۆن دینارە. راشیگەیاندووە، لەو چوارچێوەیە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڕى 750 ملیار دینارى وەکو بودجە بۆ پێشینەکە تەرخانکردووە و بەگوێرەى رێنماییە بەرکارەکانى وەزارەتەکەیان خەرجدەکرێت. نەبیل سەفار ئەوەشیخستووەتەڕوو، پێویستە هەرکەسێک نیازى وەرگرتنى ئەو پێشینەیەى هەیە خاوەنى پارچە زەوییەک بێت کە لە 100 مەتر دووجا کەمتر نەبێت، نەخشەى زەوییەکەى و بەڵگەنامەى تاپۆى زەوییەکەى هەبێت. ئەوەشى ئاشکراکرد، تاوەکو ئێستا شەش هەزار کەس مامەڵەى وەرگرتنى پێشینەکەیان پێشکەش بە وەزارەتەکەیان کردووە و لە ئایندەیەکى نزیکدا پارەکانیان بۆ خەرجدەکرێت
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.