تەندروستی

پێوەدانی دووپشک

Mic
2024-07-10

📌سێ جۆری پێودانی دووپشک هەیە:
.ژەهراوی بوونی لاواز
.ژەهراوی بوونی مامناوەند
.ژەهراوی بوونی سەخت 

لەکاتی هەریەکێک لەم حاڵەتانە ڕاستەوخۆ پێویستە کەسەکە بهێنرێت بۆ بەشی فریاکەوتن.
📌نیشانەکانی
.دیاربوونی شوێنی پێوەدان وەکو خاڵێک
.خورانی شوێنەکە یان سوربوونەوەی
.ئاوسانی شوێنەکە
.لە حاڵەتی ژەهراوی بوونی سەخت تێکڕای لێدانی دڵ و فشاری خوێن و شەکرە و پلەی گەرمی لەش ئەگۆرێت.
.ڕشانەوە و هەناسەسواری
.بێ هۆشی و سەرەسوڕێ

📌چارەسەر
لەکاتی پێودانی دووپشکدا پێوستە:
.ئارامی  خۆت و کەسانی دەوور بەرت بپارێزیت.
.بە ئاوی سارد شوێنی پێوەدراو بشۆ و بەفری لەسەر دابنێ.
.ئەو شوێنەی کە پێوەدراوە دەبێت لە ئاستی دڵدا بێت.
.نابێت شوێنی پێوەدانەکە بریندار بکرێت و ببەسترێت.
.نابێت لەخۆتەوە هیچ گیراوەیەک بەکاربهێنیت.
.لادانی ئەڵقە و بازن و کاتژمێر لەو ناوچەی پێوەی داوە.
.پێدانی دەرمان بە گوێرەی حاڵەتەکەی کە بریتین لەمانە: anti scorpin داخل N.S یان H.C vial یان allermin amp یان parol bottol لەکاتی پێوست.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.