-18

توندوتیژی لە قسەكردندا و كاریگەرییەكانی لەسەر منداڵ

Mic
2024-07-25

زۆربەی پسپۆڕانی دەروونناس سەبارەت بە شێوازی پەروەردەیی منداڵان هۆشداری دەدەن، بە هیچ شێوەیەك توندوتیژی بە قسە لە خۆتان پیشان مەدەن و بەسەر منداڵەكانتان هاوار مەكەن و جنێویان پێ مەدەن، چونكە لە حاڵەتی وادا منداڵ كاردانەوەی دەبێت و ئەم شێوازە پەروەردەییە هەڵەیە، جگە لە كاریگەریی نەرێنی، هیچ ئەنجامێكی دڵخواز و باشی نابێت.
دەرووناسان ئاشكرای دەكەن: ئەو منداڵانەی لەژێر هەڕەشە و توندوتیژیی قسە و ئاخاوتندان، لە تەمەنێكی كەمدا تووشی ترس و دڵەكوتە دەبن و ئەگەری زۆرە لە گەورەساڵیدا تووشی نەخۆشیی خەمۆكی ببن. ئەو منداڵانە وێڕای خێزانەكەیان، بەرامبەر بە هاوڕێیەكانیشیان ئاكاری هەڵە دەنوێنن و دەبنە كەسێكی تووڕە و تووش.

توندوتیژیی قسە و ئاكاری نادروستی دایك و باوك هۆكاری سەرەكیین بۆ نەمانی هەستی باوەڕبەخۆبوونی منداڵ و هەستكردن بە ترس و پارێزراو نەبوون. ئەو منداڵانە هەمیشە ترسێكی زۆر بەسەر ژیانیاندا زاڵە و زۆر جار پەنا بۆ درۆكردن دەبەن و ناوێرن رووبەڕووی راستییەكان ببنەوە و لەداهاتوودا كەسێكی توندووتیژیان لێ دەردەچێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.