ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بودجە بۆ پاراستنی ماف و خەرجی هەموو مووچەخۆرانە و بەتایبەتیش مووچەخۆرانی هەرێم. وتیشی، "مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە دڵنیابن کە مافەکانیان بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی پارێزراوە و هیچ لایەنیک ناتوانێت کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان دروست بکات". ئەمڕۆ یەکشەممە، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق براگەیاند، بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و دادگای فیدراڵی عێراق مافی مووچەخۆرانی هەرێم لە بودجەدا پارێزراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە. سەرەڕای ئەوەی بودجەی ئەمساڵ بە زیاتر لە ٢١١ ترلیۆن دینار پەسەندکراوە، لەگەڵ ئەو خەرجییە زۆرەدا هیچ گرفتێک بۆ مووچەی مووچەخۆران دروست نابێت و تەواوی مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا بۆ تەرخان دەکرێت. لەو بارەیەشەوە عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، هەوڵدراوە لەنێو ناکۆکییە سیاسی و دارایەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەرێکی ریشەیی بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدۆزرێتەوە. لە چەند رۆژی رابردووشدا، ئاریان تاوگۆزی ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر کراوە، ئەگەر لەوە زیاتر حکومەتی کاربەڕێکەر گرفت دروست نەکات مانگانە مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.