هاوکات لەگەڵ پاڵپشتی و هاندانی حکومەت، خزمەتگوزاری تەکسی خۆکار دەستیکردووە بە بڵاوبوونەوە لە شارەکانی چین بە کواڵتییەکی بەرز و نرخێکی پاڵپشتیکار و کێبڕکێکار، بەڵام بێ نیگەرانی و کێشە نییە، چینییەکان لە بەتایبەت چینی شۆفێرانی تاکسی لەوە دەترسن بەهۆی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە و هەرزانی لە گواستنەوە کارەکانیان لە دەست بدەن.
لە شاری ووهانی چین کە زیاتر لە ١١ ملیۆن کەسی تێدا دەژی، ٥٠٠ تاکسی خۆکار دەستیان بە ڕۆیشتن کرد بە شەقامەکانی شارەکەدا، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێک کە ئامانج لێی ئەوەیە ووهان بکاتە یەکەم شاری خاوەن تاکسی خۆکار لە جیهاندا.
بەڵام کێشەی سەرەکی لە نرخە کێبڕکێکارەکاندایە کە ئەم تاکسییە ئەلیکترۆنییە پێشکەشی دەکات بە بەراورد بە تەکسییەکی ئاسایی، بەپێی سی ئێن ئێن، کە کرێی گواستنەوە لە ٤ یوانی چینییەوە دەستپێدەکات (٥٥ سەنت)، تا ١٨ یوانی چینی (٢.٤٨ دۆلار ) و کۆمپانیای خاوەنداریش ئامانجیەتی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ ژمارەی تاکسییەکانی بکات بە هەزار دانە.
تاکسی تەواو خۆکار هێشتا بەدەست نەتوانینی وەڵامدانەوەی ورد و کاریگەر بۆ سیگناڵەکانی هاتوچۆ دەناڵێنێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زۆرێک لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەڵام ئەوەی زۆرترین نیگەرانییە بۆ هەندێک لە چینییەکان، زیادبوونی ئەگەری لەدەستدانی کارەکانیانە لە ئایندەیەکی نزیکدا.
چینییەکان دەڵێن؛ بابەتەکە تەنها لە شۆفێرانی تەکسی تەقلیدیدا سنووردار نییە، چونکە هەندێک پێشبینی دەکەن ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە قوتابخانەکانی فێربوونی شۆفێری و پشکنەرانی ڕێگاوبان و کۆمپانیاکانی بواری تاکسی.
لەلایەکی دیکە شرۆڤەکاران پێشبینی دەکەن چین ببێتە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی و خۆکار، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاڵپشتییەی حکومەتی چین بۆ دەستپێشخەری و پرۆگرامی تاقیکاری لەم بوارەدا پێشکەشی دەکات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.