ژیان

بەهۆی داهێنانێکەوە لەداهاتوودا پێویستت بە دەنگت نابێت بۆ قسەکردن

Mic
2024-07-29

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی ئەلجەزیرە، ئەم ئامێرە چوارگۆشە بچووکە، درێژییەکەی چەند سانتیمەترێکە، بەشێوەیەک کار دەکات کە هەندێک جوڵەی ماسولکەکان دەستنیشان دەکات کە دواتر دەگۆڕدرێن بۆ سیگناڵێکی کارەبایی و لەڕێگەی ئەلگۆریتمێکەوە رێک دەخرێن کە توانای ناسینەوەی وشەکانی دەبێت و وەک دەنگی ئاسایی دەری دەبڕێت.
ئەم ئامێرە کە بە زیرەکی دەستکرد بەستراوەتەوە، پەیوەستە بە جوڵەی ماسولکەکانی قوڕگەوە نەک بە دەنگەوە، بۆیە ئەگەری زۆرە رۆژێک بتوانرێت بەشێکی بگۆڕدرێت.
توێژەران پێشبینییان دەکەن، ئەم ئامێرە تا ساڵانێک نەتوانێت یارمەتی ئەو نەخۆشانە بدات کە ناتوانن قسە بکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا تەنها لەسەر هەشت کەس تاقی کراونەتەوە کە کێشەی زمانیان نەبووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.