کوشتنى کاسبکارێک لە گەڕەکى راپەڕین لە سلێمانى لەلایەن ئەندامێکى هێزێکى ئەمنی یەکێتییەوە کاردانەوەى زیاترى لێکەوتەوە و رۆژنامەى شەرقلئەوسەت لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، کوشتنى ئەو گەنجە کاریگەرى لەسەر دۆخى سیاسی ناوچەکەش دروستکردووە. رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە راپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو هێزانەى یەکێتى لە ماوەى رابردوودا چەندین کەسیان کوشتووە و چەندین کەسیان دەستگیرکردووە. رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەى بە راگەیەندراوەکەى نەوەى نوێ کردووە لەسەر ئەو دۆخەى هاتووەتە ئاراوە و نوسیویەتى، نەوەى نوێ رایگەیاندووە، بەهۆى ناکۆکى باڵەکانى یەکێتییەوە چەندین گروپى چەکداریان هەیە و باسى لەوەشکردووە، بەرپرسیارەتى ئەو دۆخەکە دەکەوێتە ئەستۆى بنەماڵەى تاڵەبانى. دوو رۆژ لەمەوبەر، لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی چەکدارێکی هێزێکی ئەمنی یەکێتی تەقەی لە کاسبکارێک کرد و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.