لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا، وەتسئەپ بڵاویکردووەتەوە کە تایبەتمەندییەکی نوێ چالاککراوە بۆ زیادکردنی پاراستنی نهێنی زیاتری بەکارهێنەرانی، کاتێک نامەیەکی نوێ لە وەتسئەپەوە دێت، پێویستە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکی ناو ئامێرەکە قفڵی گفتوگۆکە بکەیتەوە، وەک داخڵکردنی وشەی نهێنی، FaceID یان بەکارهێنانی PIN .
ئاماژەبەوەشکراوە کە ئەم چاتە قفڵکراوانە بە جیا لە چاتەکانی تر لە فۆڵدەری Locked Chats دەهێڵرێنەوە، بەپێی ئەو زمانەی کە لە وەتسئەپ بەکاری دەهێنیت ناوی تایبەتمەندییەکە رەنگە بەشێوەیەکی جیاواز نیشان بدرێت، وەک قفڵی چات یان بلۆکی چات دەربکەوێت.
دەشڵێت:”بۆ چالاککردنی Chat Lock ، لە مۆبایلەکەتدا، چاتێکی وەتسئەپەکەت بکەرەوە و پەنجە لەسەر ناوی بەکارهێنەرەکە دابنێ، دواتر لە هەڵبژاردەکاندا تایبەتمەندیChat lock هەڵبژێرە و بە بەکارهێنانی پەنجەمۆر یان Face ID چالاکی بکە”.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.