باڵا بە شێوەیەكی گشتی لە هەندێك كۆمەڵگەدا پەیوەندی بە سەرنجڕاكێشی و لەشجوانی و پێگەی كۆمەڵایەتییەوە هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێیەكی كولتووری گشتی بۆ تاكەكان بۆ ئەوەی هانیان بدات تا بیانەوێت باڵایان بەرزبێت.
ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف)ن هیندستان بڵاوكردۆتەوە، گەیشتن بە باڵایەكی بەرز لەوانەیە ببێتە هۆی نیگەرانییەكی سەرەكی زۆرێك لە تاكەكان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ڤیتامین D پێویستە بۆ تەندروستی و گەشەی ئێسك، چونكە یارمەتی هەڵمژینی كالیسیۆم و كانزابوونی ئێسك دەدات لە كاتی منداڵی و هەرزەكاریدا كاتێك ئێسكەكان هێشتا بەردەوامن لە گەشە كردن.
جگە لەوەی ڤیتامین D بە شێوەیەكی گونجاو پشتگیری تەندروستی گشتی ئێسك دەكات، هەروەها خۆراكی هاوسەنگ كە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراكییەكان، خەوی گونجاو، چالاكیی جەستەیی بەردەوام و یۆگا، كاریگەریەكی زۆریان لەسەر گەشەی باڵا هەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.