ژیان

سەرنجڕاکێشترین دەریاچەی نیوزلەندا یەکەم کەشتی کارەبایی فڕیو لە جیهاندا بەدەست دەهێنێت

Mic
2024-07-30

کەشتییە نوێیەکە کە لە سوید دروستکراوە، کەشتی کارەبایی هایدرۆفۆیلی کاندێلا پی-١٢، رۆژانە گواستنەوە بەو ئەو ستاف و بەڵێندەرانە دەکات کە خزمەتگوزاری گەورەترین وێستگەی کارەبای ئاوی وڵاتەکە دەکەن، وێستگەی کارەبای ماناپۆری ساڵانە ٢٤٠ تۆن لە دەردانی کاربۆن پاشەکەوت دەکات کە یەکسانە بەو بڕەی ٥٢ ئۆتۆمبێلی بەنزین بەکاری دەهێنێت.
تانیا پاڵمەر، بەڕێوبەری گشتی لە کۆمپانیای "مێریدیان" دەڵێت ئەوە یەکێکە لەو رێگایانەی کە کۆمپانیاکە دەردانی گازی ژەهراوی لە گواستنەوەی ناوخۆیی کەمدەکاتەوە، ئەمەش بەشدارە لە ئامانجی "مێریدیان" کە تا ساڵی ٢٠٣٠ رێژەی دەردانی گازی ژەهراوی بۆ نیوە کەم بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت بوێر و داهێنەر بین بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی. ئەم گرێبەستە دەرئەنجامی گەڕانێکی جیهانییە بۆ دەستنیشانکردنی نوێترین و باشترین تەکنەلۆژیا بۆ پێداویستییەکانمان، و گرێبەستێک کە گونجاوە بۆ ژینگەیەکی سروشتی باوەڕپێنەکراو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاندێلا P-12 جێگرەوەیەکی سەرنجڕاکێشە بۆ ئەو کەشتییە دیزڵە کە لە ئێستادا بەکاریدەهێنین بۆ گواستنەوەی خەڵک بەسەر دەریاچەکەدا بۆ وێستگەی کارەبا، ئەوە بە شێوەیەکی بەرچاو دەردانی گازی ژەهراوی کەمدەکاتەوە و لە هەمان کاتدا باشترین و سەرنجڕاکێشترین هاتووچۆ بە تیمەکەمان دەبەخشێت."



More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.