د. هیدایەت ئەبابەكر، پزیشكی پسپۆڕی ددان ئاماژەی بەوە دا، كە هۆکارەکان زۆربەی دەگەڕێنەوە بۆ زیانگەیاندن بە جومگەی شەویلاگ، چونکە جومگەی شەویلاگ هەمان هەستە دەماری ماسولکەکانی ڕوو و دەم و گوێی تێدایە.
ئەو پزیشكەی ددان، لەبارەی هۆكارەكانی ئەو پەیوەندییە ئەوەشی خستە ڕوو، كە خواری و ناڕێکیی ددانەکان، واتا ناکەونە سەریەک بەڕێکی، بەمەش جومەگەی شەویلاگ ماندوو دەبێت، لەو کاتەی جومگەکە هەوڵ دەدات خۆی بگونجێنێ لەگەڵ ناڕێکیی ددانەکان.
گوتیشی: “کاتێک شەوان ددانەکانت لێک دەخشێنرێ، لە کاتی خەو یان کاتی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی، ئەمەش هۆكارێكە بۆ دروستبوونی ژانەسەر.”
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.