-18

بۆچی هەمیشە باوکان باشترین هاوڕێی کچەکانیانن؟

Mic
2024-07-31

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ئۆدیس"ـدا، ئاماژە بە خۆشەویستی باوکان بەتایبەتی بۆ کچەکانیان دەکرێت و باس لەو هۆکارانە دەکرێت بۆچی باوکان باشترین هاوڕێی کچەکانیانن، بەمشێوەیە:
١. باوکەکان رێگە دەدەن کچەکانیان ئەو شتانە بکەن کە دایکەکان رێگر دەبن لێی.
٢. هەمیشە ئەو شتەی داوای دەکەن باوکان بۆیان دەهێننە بوون، چونکە ئەوان "کچە بچووکەکەی باوکیانن".
٣. هەوڵ دەدەن چێژ لەو شتانە وەربگرن کە کچەکانیان بەلایانەوە خۆشە، سەیرکردنی فیلم کارتۆن یان یاریکردن.
٤. بەشێوەیەک پەروەردەیان دەکەن کە بەهێز بن و پشت بەخۆیان ببەستن.
٥. ئەگەر پێویستیشیان بە پارە نەبێت باوکان پارە بە کچەکانیان دەدەن.
٦. هەموو شتێک دەکەن تاکو زەردەخەنە لەسەر رووخسارت ببینن، تەنانەت ئەگەر لەوپەڕی بێزاریشدا بن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.