ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بهرامبهر بهدینار له بازاڕهكان ههرێم بەرزبوویەوە دراوە جیهانیەکان لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم بەمشێوەیە بوو : 100 دۆلار بە 149هەزار 750دینارە 100یۆرۆ بە 161هەزار و 250 دینارە 100پاوەن بە 188هەزار و 750 دینارە 100دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و 200لیرەی تورکیە 100دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 800 هەزار تمەنی ئێرانیە
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.