Tech

بۆچی فەیسبووک بە نەخوازراوترین پلاتفۆڕم لە جیهاندا دادەنرێت؟

Mic
2024-08-03

توێژینەوەیەک ڕیزبەندی نا پەسەندترین و نەخوازراوترین ئەپڵیکەیشنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا کردووە.
توێژینەوەکە ئەم پۆلێنکردنانەی لەسەر بنەمای شیکردنەوەی نزیکەی ١٥٠٠ بەرنامە لە فرۆشگای گووگڵ پلەی ستۆر(Google Play) کردووە.
بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە دەزگای بەدواداچوونی ئیمەیڵ Mailsuite ئەنجامیداوە، فەیسبووک نەخوازراوترین بەرنامەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، لە ٣٩ وڵاتدا لە ڕیزبەندی کەمترین بەکارهێناندا هەیە، لەوانە بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، فەرەنسا، و بەشێکی گەورەی ئەفریقا و ئاسیا، هەروەها گەیشتووەتە نزمترین ڕیزبەندی لە هیندستان، پاکستان، نەیجیریا و مەغریب.
پلاتفۆرمی بلۆگکردنی Reddit “خراپترین پلەی لە ٣٠ وڵاتدا بەدەستهێناوە، لەوانە ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا و سوید، کە پلاتفۆرمەکە پلەی دووەمی بەدەستهێناوە کە نەخوازراوترین بەرنامەیە لە سەرانسەری جیهاندا”.
پلاتفۆڕمی “X” لە 10 وڵاتی جیهاندا وەک کەمترین ئەپی بەناوبانگ بوو، بە گشتی لە لیستی نەخوازراوترین بەرنامەکاندا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
بەرنامەکانی “مێتا” کە خاوەندارێتی بۆ مارک زوکەربێرگ دەگەرێتەوە، پێکهاتوون لە ئینستاگرام، تێردز، لەگەڵ فەیسبووک، چوونە ناو لیستی پێنج نەخوازراوترین بەرنامەکان لە جیهاندا.
“تیک تۆک” لە پێشەنگی زۆرترین ئەپڵیکەیشنی پەسەندکراو لە جیهاندا هات و بە گشتی لە ٣٠ وڵاتدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئەپڵیکەیشنی هاوبەشکردنی ڤیدیۆ لە فرۆشگای گووگڵ پلەی ستۆر لە وڵاتانی کوەیت، بەحرەین، قەتەر، عومان، لاتڤیا و مۆڵدۆڤا بەرزترین ڕیزبەندی هەبوو.
بەڵام بەرنامەکە ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەیەکی چڕ بووەتەوە لەسەر سەلامەتی منداڵان و تایبەتمەندی و ناوەڕۆکی مەترسیدار، شارەزایەک بە “بەهەشتی منداڵفرۆش” وەسفی کردووە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.