نەرمەکاڵاکان بۆ چاودێری کردنی گەشتە ئاسمانییەکان باون، چونکە کاتێک خۆت ئامادە دەکەیت بۆ گەشتێک یان کەسێکی نزیکت گەشت دەکات، لەوانەیە بتەوێت بزانیت گەشتەکە چۆن بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەگەر مۆبایلەکەت ئایفۆن بێت، پێویستت بە بەکارهێنانی ئەم نەرمەکاڵایانە نییە.
لە "الیوم السابعـ"ـدا هاتووە، توانای بەدواداچوونی گەشتەکان لە iOSدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئامرازانەی کە ئەپڵ چەند ساڵێکە لەناو سیستەمەکەیدا دروستی کردووە، بە نموونە دۆزەرەوەی زانیاری وەک کات و بەروار و ناونیشان کە لە کاتی گونجاودا لەسەر شاشە دەیانخاتە روو.
ئەگەر کەسێک ژمارەی گەشتەکەت بۆ بنێرێت "بۆ نموونە U2502" بە نامە، دەتوانیت بە کلیکێک دیمەنی ماوەی کاتی دیاریکراوی راستەقینەی گەشتەکە ببینیت کە لەسەر نەخشەیەک نیشان دراوە.
بژاردەی زانیاری زیاتر بەدەست دەهێنیت بە کلیککردن لەسەرPreview Flight، کە زانیاریت پێدەدات لەسەر کاتی رۆشتن و گەیشتن، تەنانەت دواکەوتن لە هەندێک فڕۆکەخانەدا و وردەکارییەکانی وەرگرتنی جانتا.
بۆ زیادکردنی هەلی دۆزینەوەی ژمارەی گەشتەکە لە iOSـدا باشترە ناوی تەواوی هێڵی ئاسمانی لەگەڵ ژمارەکەدا دابنێیت "بۆ نموونە EasyJet U2502".
بەدواداچوون بۆ گەشتەکان بکە لە گەڕانی سپۆتلایت، هەروەها لە ئایفۆن و ئایپاددا دەتوانیت بەدواداچوون بۆ گەشتەکان بکەیت لە بەشی گەڕاندا.
لە ناوەڕاستی شاشەی سەرەکییەوە سوایپ بکە بۆ خوارەوە و بە سادەیی ژمارەی گەشتەکە لە بواری گەڕانەکەدا دابنێ بۆ ئەوەی زانیاری رۆشتن و گەیشتن بەدەست بهێنیت، بۆ زانینی وردەکارییە زیادەکانی سەرەوە کلیک لەسەر کارتی زانیاری بکە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.