مانێت بەیلی بەساڵاچوو بووە بەتەمەنترین ژن، لە ئاسمان بە پەڕەشووت خۆی هەڵداتەخوار، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ناوبراو یادی 102 ساڵەی لەدایک بوونی لە فڕۆکەیەکدا کردەوە و لە بەرزایی نزیکەی 7 هەزار پێ بەهاوکاری کەسێکی دیکە خۆی هەڵدایە خوارەوە.
مانێت بەیل، دەڵێت؛ لە کۆتا خولەکدا چاوەکانی داخستووە و زۆر ترساوە و بەخۆی وتووە: گومانم هەیە کە جارێکی دیکە بتوانم ئەو کارە بکەمەوە.
نەوەى نەوەکەى مانێت بەیل، کە ناوی ئیزابێل ڕۆبنسنە، کە چاوەڕێى ئەوە بوو پیرۆزبایی لێبکات، ئاماژەی بەوەکردووە، لە دوای ئەم کارەی دایە گەورەی گەیشتووە بە باوەڕەی “تەمەن تەنها ژمارەیە”.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.