ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دەستەی ژمێریاری و بانکەکانیان راسپاردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینان. خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان. ئەوەش لەکاتێکدایە، خانەنشینان لە عێراق مانگانە لە وادەی خۆیدا وەک یەکەم توێژ مووچەکانیان وەردەگرن بەبێ دواکەتن، بەپێچەوانەی خانەنشینانی هەرێم کە نەک هەر لە وادەی خۆیدا مووچەکانیان وەر ناگرن بەڵکو بە سیستمێکى زۆر خراپ و نۆرەگرتن لە بەردەم بانکەکاندا شایستە داراییەکانیان وەردەگرن. هاوکات، لە ئێستادا مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ٩ دان بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی حەوتیان وەرنە گرتووە، سەرەڕای ئەوەی بەغدا پارەی مووچەی ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم خشتەی مووچە راناگەیەنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە ناکات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.