لە توێژینەوەیەکی بەریتانیدا دەرکەتووە: بەڵگەی بەهێز هەیە کە کەسانی باڵابەرز زیاتر تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس، ڕیخۆڵە، منداڵدان، پرۆستات، گورچیلە، پێست و مەمک دەبن.
لە لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانیدا دەرکەوتووە: 17 حاڵەتی شێرپەنجە پشکنینیان بۆ کراوە لە 15 حاڵەتدا دەرکەتووە كەسەكان تا باڵایان بەرزبێت ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەیان زیاترە.
هەر 10 سانتیمەتر بەرزبوونەوەی باڵا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی نزیکەی 16% زیاد دەکات.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.