ئەو بنەماڵانەی خاوەن چەند منداڵێكن، رۆژانە دەبینن شەڕ و ناكۆكی لەنێوان منداڵەكانیان دروست دەبێت و بێ گومان چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتی وا پێویستی بە پەروەردەی جیاواز و دایك و باوكی هۆشیار و ژیر هەیە.
دەبێت لەسەرەتاوە منداڵەكانت فێر بكەیت، ژیرانە كێشە و ناكۆكیی نێوان خۆیان چارەسەر بكەن و لەجیاتی جنێودان و شەڕی دەستەویەخە، هەوڵ بدەن گوێ بۆ یەكتر شل بكەن و گوێیان لە ڕای جیاوازی یەكتر بێت.
ئێوەی دایك و باوك پێویستە منداڵەكانتان لە گرنگیی بنەماڵە تێبگەیەنن و فێریان بكەن پەیوەندیی باش لەنێوان خوشك و براكان پێویستە و بنەماڵە لەیەكتر نزیك دەكاتەوە، بەپێچەوانەوە، هەر ناكۆكییەك كاریگەریی نەرێنیی خۆی دەبێت لەسەر بنەماڵە. كاتێك منداڵەكانتان بە شەڕ هاتن، پێویستە بێ لایەن بن و گوێبیستی قسەكانی هەر دوولا بن و هەڵسەنگاندنی دادپەروەرانە بكەن سەبارەت بە كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان منداڵەكان و منداڵێكت فەرز نەكەی بەسەر ئەوانی دیكەدا، بۆ ئەوەی كاردانەوەی خراپیان نەبێت.
لە كۆتاییدا منداڵ دەڕوانێتە خۆشەویستیی نێوان دایك و باوكی و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ یەكتر و لە ئەوانەوە فێری خۆشەویستی و میهرەبانی و لەخۆبووردەیی دەبێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.