هەواڵ

ئەمرۆ تەنها خانەنشینانی مەدەنی بە هاوتاکراوی موجەکانیان وەردەگرن

Mic
2024-09-03

پاش تێپەڕینی دوومانگ بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە خانەنشینانی مەدەنی مووچەکانیان پێبدرێت و تائێستاش تەنها ئەوان مووچەکانیان بە هاوتاکراوی پێدەدرێت. دەربارەی خانەنشیانی سەربازییش لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی هەرێم لەکۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی ئاخۆ ئەوانیش ئەمڕۆ مووچەکانیان بە هاوتاکراوی وەربگرن یاخود نا. لە ئێستادا خانەنشینان لەبەردەم بانکەکان لەچاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیاندان.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.