ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی 9ی 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه 170 سه‌ر مه‌ڕی لێ دزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵنه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دووكانه‌وه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه و هه‌روه‌ها ئاژەڵەكان ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه.
لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
هاوكات پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش هاتووه، ئێستا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی 1993 و ر، س، م له‌دایكبووی 1986) به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وا
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.