ئەمڕۆ چوارشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولیر ڕایگەیاند، کیم سترۆڵۆ بەڕێوەبەری بەشی کاروباری گشتیی کونسوڵخانە و مەیجەر تۆماس ستۆفەر لە نوسینگەی هەماهەنگیی ئاساییش لە کونسوڵخانە لەگەڵ لیوا عوسمان محمەد بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کۆبوونەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە دەربارەی دەرفەتی کاری هاوبەش لە داهاتوودا و ڕێکانی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات کە تێیدا ڕۆژنامەوانان بتوانن ئازادانە کاری خۆیان بکەن بە بێ ترس لە چاوترساندن و جیاکاری و هەراسانکردن و هەر لەو چوارچێوەیەشدا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتیی هەردوو یاسای کاری ڕۆژنامەنووسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.