هەبوونی ئازار لەکاتی سوڕی مانگانەدا هۆکارە بۆ بێزاربوونی خانمان و پێویستییان بە رێگە چارەیەکە بۆ رزگاربوون لەو ئازارە بە تایبەت لە رۆژەکانی سەرەتادا، چەند رێگەیەک هەیە بۆ رزگاربوون لەو ئازارە، ئەوانیش:
1- خواردنی حەبی ئازار شکێنی تایبەت بە سوڕی مانگانە.
2- وەرزشکردن کە جوڵەی تایبەت هەیە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت لەم ماوەیەدا وەک، پاسکیلسواری و راکردن.
3- خۆ بەدوورگرتن لە سترێس و فشاری دەروونی.
4- خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامینیان تێدایە وەک، سەوزە و میوە و گۆشتی ماسی.
5- بەکارهێنانی ئاو یان خاولییەکی گەرمکراو لەسەر سک یان خوارەوەی پشت.
6- گەرماوکردن بە ئاوی گەرم.
7- پشوودان و پاڵکەوتن لەسەر پشت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.