بانکی ناوەندی عێراق ناوی سەرجەم ئەو بانکانەی بڵاوکردەوە کە مۆڵەتپێدرون و دەتوانن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکەن، واتە د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، له وه‌ڵامی نووسراوێكی دادگای باڵای فیدڕاڵی، په‌یوه‌ست به پرسی به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم، بانكی ناوه‌ندی لیستی ژماره و ناوی ئه‌و بانكانه‌ی ناردووه بۆ دادگای فیدڕاڵی كه مۆڵه‌تپێدراون و له‌ھه‌رێمی كوردستان لقیان ھه‌یه و كارده‌كه‌ن. به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی، له كۆی 66 بانكی مۆڵه‌تپێدراو 34 بانك له شاری ھه‌ولێر و 18 بانك له سلێمانی و 11 بانك لقیان له شاری دھۆك ھه‌یه. راشیگه‌یاندووه كه ھه‌ربه‌پێی لیسته‌كه له كۆی حه‌وت بانكی حكومه‌تی فیدڕاڵ، ته‌نیا یه‌ك بانك كه بانكی بازرگانی عیراقه لقی له شاره‌كانی ھه‌ولێر و سلێمانی و دھۆك ھه‌یه.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.