-18

چۆن وابكەیت پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێكەت كورتخایەن نەبێت

Mic
2024-09-15

لەگەڵ سەختییەكانی ژیان و ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر شێوازی ژیانتان رودەدات، دەكرێت بە چەند هەنگاوێك پارێزگاریی لە پەیوەندییەكەت بكەیت.

1. راستگۆیی
نهێنی پەیوەندییەكی بەهێز، راستگۆییە، پەیوەندییەك لەسەر بنەمای درۆ دروستبێت، بە زویی كۆتایی دێت، هەربۆیە گرنگە هەردوكتان راستگۆبن لەگەڵ یەكتردا.

2. كات بۆ گفتوگۆ تەرخان بكەن
لەگەڵ هەمو سەرقاڵییەكانیشدا، كات تەرخان بكە بۆئەوەی لەگەڵ هاوڕێكەت گفتوگۆ بكەیت، چونكە پێویستە هاوڕێكەت لە پێشینەی ژیانتدا بێت، بە گفتوگۆكردن زیاتر لەیەكتر تێدەگەن و نزیك دەبنەوە.

3. سەرنج خستەسەر چاككردنەوەی كێشەكان
لەبیرتبێت كە ئێوە یەكتری باش دەناسن، خاڵە بەهێز و لاوازەكان دەزانن، كاتێك بە كێشەیەك یان كاتێكی سەختدا تێدەپەڕن، رێگە مەدە پەیوەندییەكەتان لەدەست دەربچێت و كاتە خۆشەكانتان لەبیربكەن.

4. نیشانی بدە كە گرنگە لە ژیانتدا
گرنگە نیشانی هاوڕێكەتی بكەیت كە ئەو چ بایەخێكی هەیە لە ژیانتدا و لە خێزانەكەتی جیاناكەیتەوە، كاتێك ئەم هەستە بە بەرامبەرەكەت دەبەخشیت، ئەویش هەمان هەستت نیشان دەداتەوە.

5. گرنگیی بە وردەكارییەكانی ژیانی بدە
گرنگە حەزەكانی خۆت بۆ وردەكارییەكانی ژیانی رۆژانەی نیشان بدەیت، وە بایەخ بەوە بدەیت كە ئارەزوی چی دەكات، چونكە ئەم كارە یارمەتی بەهێزبونی پەیوەندییەكەتان دەدات.

6. پێشبینی ئەوە مەكە هیچ هەڵەیەك نەكات
هاوڕێكەت مرۆڤە و هەڵەش دەكات، هەربۆیە پێشبینی ئەوەی لێمەكە كە هیچ كاتێك هەڵە نەكات، چونكە ئەم رەفتارە لە دواییدا بێ هیوات دەكات و دەكرێت لە پەیوەندییەكە ساردت بكاتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.