لە تەمەنێكی كەمی ژیانەوە ناتوانیت بە تەواوی تێبگەیت ژیان چۆنە و چیت دەوێت، كاتێك بە پێی تەمەن بە ئەزمونتر دەبیت، تێدەگەیت لەوەی ژیان چۆنە، بەڵام ئەوكاتەی دركی پێدەكەیت تەمەن ناگەڕێتەوە، هەربۆیە گرنگە لە تەمەنێكی كەمە ئەم زانیارییانە بزانیت
1. تا كەمتر بڵێیت، وشەكانت زیاتر جێی بایەخن.
2. هەمو شتێك بە كەسیی وەرمەگرە، هەمو كەس بەو رادەیە بیر لە تۆ ناكاتەوە كە خۆت بیریلێدەكەیتەوە.
3. كاتێك سەرنجت لەسەر كێشەكانە، كێشەی زیاترت دەبێت، كاتێك سەرنجت لەسەر چارەسەرەكانە، هەلی زیاترت دەبێت.
4. گرنگ نییە ئێستا چەند ئازار دەچێژیت، رۆژێك ئاوڕ دەدەیتەوە و دەزانیت ئەو سەختییە ژیانتی بۆ باشتر گۆڕیوە.
5. هەمیشە هۆكارێك هەیە كاتێك كەسێكی نوێ دەناسیت، یان پێویستت پێیانە بۆئەوەی ژیانت بگۆڕیت، یان تۆ ژیانی ئەوان دەگۆڕیت.
6. هەرگیز مەترسە لەوەی شتی نوێ تاقیبكەیتەوە، چونكە ژیان بێزاركەرە لە چوارچێوەی سنوری ئەوەی كە دەیزانیت.
7. كاتێك پشتگوێ دەخرێیت لەلایەن كەسێك كە زۆرت لا گرنگە، ئەوا كاردانەوەی مێشكت هەمان ئازاری جەستەییت پێدەگەیەنێت.
8. هەندێك كات هیچ بەهایەكی خانمەكەت نازانیت، تا ئەوكاتەی لەدەستی دەدەیت.
9. ئەگەر نەتوانیت كۆنترۆڵی زمانت بكەیت، ناتوانیت كۆنترۆڵی داهاتوی خۆت بكەیت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.