هەواڵ

لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت

Mic
2024-09-16

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت کە لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی هەشت بۆ هەرێم دەنێرێت. پێشتریش ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشکرایکرد کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی هەشت و نۆ لە بەغداوە بۆ هەرێم دەنێرێت.

More News

Most Popular

تەندروستی

هێل یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات

Mic
2024-09-18

لە ماڵپەڕی پزیشکی "Healthy Life Me" بڵاو کراوەتەوە، هێل ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها کار بۆ سوتاندنی چەوری دەکات، جەستە لە ژەهرەکانی ڕزگار دەکات.
هێل پرۆسەی هەرسکردن و ئەنزیمەکانی هەرس چالاک دەکات بە شێوەیەکی بەرچاو میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە، چونکە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵەکان و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا خراپەکان و بەم شێوەیەش ماددە خۆراکییەکان هەڵدەمژێت.
هەروەها چەندین سوودی تری هێلیان دەستنیشان کردووە کە بریتین لە:
١. یارمەتی هەرسکردن دەدات.
٢. هەوکردن کەمدەکاتەوە.
٣. رێگری دەکات لە دروستبوونی برینی گەدە.
٤. کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
٥. دژە ئۆکسێنەری تێدایە.
٦. تەندروستی ڕیخۆڵە باشتر دەکات.
٧. گرژبوونی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
٨. بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
٩. ئەگەری توشبوون بە هەندێک وەرەم کەمدەکاتەوە.
١٠. رێگری دەکات لە خوێنمەیین بوون.