له‌مباره‌یه‌وه، محه‌ممه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووی به‌شی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو ڕایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی 9ی 2024، له ناوچه‌ی غه‌ڕه، بۆمبێكی چێندار، به پێشمه‌رگه‌یه‌كی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبه‌شدا ته‌قییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی) دانیشتووی خورماتوو، قاچێكی له‌ده‌ست دا.
لەمبارەیەوە، هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له ناوچه‌ی غه‌ڕه، بۆمبێكی چێندراو، به پێشمه‌رگه‌یه‌كی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبه‌شی سوپای عێراق ته‌قییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یە پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌لی) دانیشتووی خورماتوو، قاچێكی له‌ده‌ست دا."
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.