ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەولێر بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت، نەخۆشخانەکە لەسەر ڕووبەری 19 هەزار مەتر چوارگۆشە درووست دەکرێت و 150 قەرەوێڵەوە لەخۆ دەگرێت.
پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای پزیشکی لە نەخۆشخانەکەدا بەردەست دەبێت و سەرجەم چارەسەرەکانی وەک کیمیۆثێراپیی، سکانی PET و CT وMRI، لەگەڵ چاندنی مۆخی ئێسک و وێنەگرتنی کامێرای گاما، چەندین چارەسەری دیکە تەندروستی لە بەرزترین ئاستدا بەردەست دەبێت.
نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە چوار نهۆم پێکدێت، لە نهۆمی یەکەمدا، سێ ژووری نەشتەرگەری پێشکەوتوو ئامادە کراون بۆ ئەنجامدانی ئاڵۆزترین نەشتەرگەرییەکانی شێرپەنجە، کە تێیدا پزیشکە شارەزاکانی کوردستان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو گرنگترین و گەورەترین نەشتەرگەرییەکان ئەنجام دەدەن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.