ژیان

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

Mic
2024-09-18

بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەینێ پێنجشەممەش؛ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 34 پلەى سیلیزى

سلێمانی    :33   پلەى سیلیزى

دهۆک     :  33 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  34 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  33 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى

سۆران    :  32  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   37 پلەى سیلیزى

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.