مۆبایلی HMD Barbie Phone ئامێرێکی رەنگ پەمەیییە کە دەکرێتەوە و دەکوژێتەوە و لۆگۆیەکی "Barbie” لە پشتەوەی هەیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵەی بووکە شووشەی بەناوبانگی باڕبی.
ئەمەش لەدوای هاوبەشیکردنە لەگەڵ کۆمپانیای ماتێل کە کۆمپانیای دروستکردنی یارییەکانی باڕبییە، لە ساڵی ١٩٥٩ـەوە یاری و ئێکسسواراتەکانی باربی بەرهەمهێناوە و دەیفرۆشێت.
مۆبایلەکە لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە بەریتانیا بەردەستە بۆ کڕین و نرخی تەنها ٩٩ پاوەند (١٣٠.٧٤ دۆلار)ـە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی HMD، پلانی هەیە بەم زووانە بخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.