هەمو كاتێك ژیان بەوشێوەیە ناڕوات كە دەتەوێت، هەندێك كات پێچەوانەی ویست و خواستەكانتە، بەرزی و نزمی تێدایە، ئەمەش ئەزمونت پێدەبەخشێت و وانەیەكت فێردەكات، مەرج نییە هەمو كاتێك چاوەڕێی ژیان بكەیت ئەو وانەیەت پێبدات، هەندێك كات دەبێت خۆت لە سەرەتاوە بیزانیت و خۆتی بۆ ئامادە بكەیت.
تا زوتر ئەم چەند وانەیەی ژیان بزانیت، درەنگە:
1. هەرگیز مەكەوەرە داوی خۆشەویستییەوە تا ئەوكاتەی كەسەكە بە باشی دەناسیت.
2. ئەو كەسەی یەكجار خیانەتت لێبكات، بە دڵنیایی دوبارەی دەكاتەوە.
3. پارە ئەگەر بتوانێت كێشەی ماددیەكانیشت بۆ چارەسەر بكات، خۆشبەختیت بۆ ناكڕێت.
4. هەرگیز كێشەكانت بە كەسانی دیكە مەڵێ، خۆت هەوڵی چارەسەركردنی بدە.
5. هەمیشە گرنگی بە خێزانەكەت بدە، هیچ كاتێك كەسانی بێگانە پێش خێزانەكەت مەخە.
6. رێزگرتنی كەسانی دیكە لە رێزگرتنی خۆتەوە دەستپێدەكات، تا خۆت رێزی خۆت نەگریت، كەسانی دیكە ئەو رێزەت بۆ دانانێن.
7. ژیری، هێز، زیرەكی و وزە سودی نییە ئەگەر تەندروستییەكی باشی لەگەڵدا نەبێت، هەربۆیە پێش هەر شتێك بایەخ بە تەندروستیت بدە.
8. ترس راستەقینە نییە، بەڵكو هەستێكە كە مێشك دروستی دەكات، هیچ كەسێك بە زانیارییەكی زۆرەوە لەدایك نابێت، بەڵكو تۆ خۆت تاقیدەكەیتەوە و ئەزمون وەردەگریت، رێگە مەدە ترس بەسەرتدا زاڵ بێت و ببێت بە خاڵی لاوازت، بەڵكو روبەڕویان بەرەوە و بەسەر ترسەكەتدا زاڵ بە.
9. بەرامبەر هەڵە و نادادپەروەری بێدەنگ مەبە، چونكە رۆژێك ئەو دۆخە روبەڕوت دەبێتەوە و كەسانی دیكە لە ئاستیدا بێدەنگ دەبن.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.