وەزارەتی دارایی عێڕاق بڕیاریدا کە سبەی یەکشەممە پارەی تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.
ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، بەغدا بەڵێنی داوە رۆژی یەکشەممە 29ی ئەیلول پارەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ هەرێم.
ئەوەشی خستۆتە ڕووکە، لە هەمان رۆژدا لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و چەند رۆژێک دواتر مووچەی مانگی ئەیلول دەنێرێت.
هەتیەیەکە بەغدا نزیکەی ٨٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە بەڵام بەرپرسانی هەرێم بە بیانووی کورتهێنان تائێستا مووچەی مانگی هەشتیان دابەش نەکردووە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.