ژیان

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی قاوەیە

Mic
2024-09-29

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا و کەنەدا، ساڵانە لە رۆژی 29ی 9دا یادی ئەم رۆژە دەکەنەوە، لە کاتێکدا بەشێکی دیکە لە وڵاتانی جیهان یادەکەیان خستووەتە 1ی 10.
هاوكات لە فینلاند زۆرترین قاوە دەخورێتەوە، بە جۆرێک ساڵانە بڕی 10 کیلۆگرام قاوە بۆ هەر کەسێک خەمڵێندراوە کە دەیخواتەوە.
جێی باسە پیشەسازی دروستکردن و فرۆشتنی قاوە، لە سەردەمی ئەمڕۆدا یەکێکە لە کارە بچووکە سەرکەوتووەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و لە زۆرێک لە وڵاتان بە جۆرێکە لە هەر سووچێکی گەڕەکێکدا لانیکدەم قاوەخانەیەک دەدۆزیتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.