هونەرمەند حەمە جەزا لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵ بووە.
حەمە جەزا لە ساڵی ١٩٦٩ دا پەیوەندی کردووە بە شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردەوە. چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردووە.
پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان کردووەتە ئەورووپا و لە وڵاتی دانیمارک نیشتەجێبوون. پاش ڕاپەڕینی بەھاری باشووری کوردستان ڕووی کردووەتەوە و کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێ بووە.
هونەرمەند حەمە جەزا خاوەنی چەندین سروودی نیشتمانی و ئاوازی کوردییە.
هونەرمەند حەمە جەزا لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا و لە کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە و ھەمان ڕۆژ تەرمەکەی لە گردی سەیوان لە سلێمانی بە خاک سپێردرا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.