ئایا تا ئێستا سەرنجت داوە کەشوهەوای دەرەوە دەتوانێت کاریگەری قوڵی لەسەر ژیانی رۆژانەمان و تێپەڕاندنی رۆژەکەمان هەبێت، بۆ نمونە هەندێک کەس هەن بە بینی تیشکی خۆر دڵخۆش دەبن و تەواوی رۆژەکە دەتوانن هەست بە مەزاجێکی باشتر بکەن و کاریگەری تەواوی لەسەر باری دەرونییان دەبێت، لێرە باسی ئەو پەیوەندییە بەهێزە دەکەین کە لە نێوان تیشکی خۆر و هەستی دڵخۆشی هەیە.
بەپێی هەواڵیک کە لە ماڵپەڕی (HEALTH SHOTS) بڵاوکراوەتەوە، راستییەکی ئاشکرا هەیە کە تیشکی خۆر کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرزکردنەوەی باری دەرونی هەیە، دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی (سیرۆتۆنین) کە پەیام لە نێوان خانە دەمارییەکانی مێشک و هەمو جەستەدا دەگوازێتەوە و پەیوەندی قوڵی بە زیادکردنی هەستەکانی دڵخۆشییەوە هەیە.
ئەوەش هاتوە، دەتوانین تێبینی گۆڕانکاری لە باری دەرونییمان بکەین لەو رۆژانەی کەمتر تیشکی خۆر دەردەکەوێت، ئەو جۆرە لە گۆڕانکاریە لە باری دەرونی بە شێوەیەکی باو بە تێکچونی سۆزداری وەرزی (SAD) ناسراوە، کە جۆرێکە لە خەمۆکی و لە هەندێک کاتی دیاریکراوی ساڵدا رودەدات، بەتایبەت لە مانگەکانی پایز و زستان کە رۆژەکان کورتترن، کەم دەرکەوتنی تیشکی خۆر لەو کاتانەدا لە هەندێک کەسدا، دەبێت هۆی تێکچونی سروشتی رۆژەکە و دابەزینی ئاستی (سیرۆتۆنین)، ئەوەش وادەکات کەسە زیاتر هەست بە بێهێزی و دڵتەنگی بکات.
بەرکەوتنی زیاتر بە تیشکی خۆر، بە تایبەتی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا، پەیوەندی بە بەرهەمهێنانی بەرزی ئاستی میلاتۆنین و سیرۆتۆنین-ەوە هەیە.
کاتێک تیشکی سروشتی خۆر زۆرە، هەستی دڵخۆشیمان زیاد دەکات، زیاتر هاندەرە بۆئەوەی زیاتر خۆمان بە چالاکییە جەستەییەکانەوە سەرقاڵ بکەین و چێژی زیاتر وەربگرین و فشاری دەرونی کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.