هەواڵ

مامۆستایانی وانەبێژ لەقوتابخانە ئایینییەکان کرانە گرێبەست

Mic
2024-10-03

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە ٣ی ئەیلوولی٢٠٢٤، مەسرور بارزانی بڕیاریدا، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئایینییەکان بکاتە گرێبەست.

دەشڵێت:” ئەو مامۆستایانە ماوەیەکی زۆرە بەشێوەی وانەبێژ لە قوتابخانە ئایینییەکان وانە دەڵێنەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژ کرانە گرێبەست

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.