هەواڵ

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند

Mic
2024-10-03

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیایا و پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
 
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینی، کەشناسیی هەرێم باسی لەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
 
هەولێر : ٣٠ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٨ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢٨ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٣٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٣٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٣٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٩ پلەى سیلیزى
سۆران : ٢٧ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەى سیلیزى

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.